داستانی ئەحمەد ئاوا ١٩٨٧

ئەو داستانە لە ناوچەى ئەحمەد ئاوا ڕوویدا لە ١ى تەمموزى ١٩٨٧، کاتێک کە هێزى پێشمەرگە لە چالاکییەکى پارتیزانیدا هێرشیان کردە سەر چەند مۆڵگەیەکى سوپای عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو له‌گه‌ڵ مۆڵگه‌یه‌كی سوپای میللی (جەیشى شەعبى)، توانیان دەست بەسەر بنکە و بارەگاکانیاندا بگرن و زیانى گەورەیان پێ بگەیەنن لە کوژران و بریندار و بە دیل گرتنى ژمارەکى زۆر، دواى مانەوەى دوو ڕۆژ لە شوێنەکە هێزى پێشمەرگە بڕیارى کشانەوەیان دا و شوێنەکەیان بەجێ هێشت.


ئەحمەدئاوا ناوچەیەکى جوانى گەشتیاریە دە‌كه‌وێته‌ دۆڵى زەڵم کە سەر بە ناحیەى خورماڵە لە پارێزگاى هەڵەبجە، لە ڕۆژهەڵاتى شاری سلێمانى هەڵکەوتووە به‌ دووری ٨٤كم، لە سەردەمى شۆڕشى گوڵاندا ئەو ناوچەیە گەلێک داستان و پەلامارى پێشمەرگەى بەخۆوە بینیوە کە هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و بارەگا و مۆڵگە سەربازى و چەکداریەکانى حکومەتى عێراق، له‌ ئه‌نجامدا زەبرى کوشندەیان پێگەیاندوون و پەیامى زیندوویەتى شۆڕش و داکۆکیکردن لە مافى ئازادى گەلى کوردستان و پیادەکردنى دیموکراسی بە گوێدا چرپاندوون.        

هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە ١ى تەمموزى ١٩٨٧ نەخشەیەکى توکمەی داڕشت کەوا هێرش بکەنە سەر چەند خاڵێکى سەربازى سوپاى عێراق و  هێزەکانى چەکدارى سەر بە حکومەت، به‌و ئامانجه‌ی كه‌ چالاکییەکى گەورەى پارتیزانى ئەنجام بدەن لە ئەحمەدئاوا و هانەى قۆل، دواى تەواوبوونى ئامادەسازى چالاکییەکە، هێزى پێشمەرگە هێرشێکى گەورەی کردە سەر سوپا و چەکدارانى بەکرێگیراو و سوپاى میللى (جەیشى شەعبى) لەو ناوچەیە، لە ماوەیەکى دیاریکراودا توانیان دەست بگرن بەسەر فەوجێکى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش) و فەوجێکى سوپاى عێراق و بارەگاى سریەى جەیشى شەعبیدا كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ بوونیان هه‌بوو.

لەو هێرشەى پێشمەرگەدا هێزەکانى حکومەتى عێراق زیانێکى زۆر گەورەیان بەرکەوت کە بریتى بوو لە سەدان کوژرا و و بریندار، وێڕاى ئەوەش نزیکەى ٢٢٠سەرباز و چەکدار لە هێزەکانى حکومەت بە دیل گیران، دەستکەوتى شۆڕش لەو داستانەدا بڕێکى زۆر چەک و تفاقى سەربازى بوو، بریتى بوو لە نزیکە هەزار پارچە چەکى جۆراو جۆر، شایانى باسە ناوچەکە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بە دەستى پێشمەرگەوە بوو دواتر پاشەکشەیان کرد و شوێنەکەیان بەجێ هێشت، دواى لێدانێکى کوشندە لە هێزەکانى حکومەتى عێراق لەو داستانەدا، هێزى پێشمەرگەش بێ زیان نەبوو بەڵکو حەوت پێشمەرگەى تێدا شەهید بوون بە ناوەکانى سەردار حاجی حسێن، شێخ کامل فریاسى، غەریب دۆڵە سوورى، عەلى مەلا، کاوە دەربەندى، قادر جەبار و حەسەن مارف.                

دیارە هەبوونى داستانى لەو جۆرەى هێزەکانى شۆڕش کاریگەرى گەورەى ئەرێنى لەسەر بەرزى ورەى پێشمەرگە هەبوو بە تایبەتى لە ڕووى متمانە بەخۆ بوون و هەست کردن بە بەرپرسیارێتى، لە هەمان کاتیشدا شکستێکى گەورەى سوپا و چەکدارانى حکومەت بوو کە خاوەنى هێزێکى زۆرى پڕ چەکى پێشکەوتوو، لە هەر  شەڕ و داستانێکدا زیانى گیانى ماددى و گەورە بە خۆوە ببینن.  

    

    سەرچاوەکان:  

  1. مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وە‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چوارەم، 1975-1990 شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووە‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، 2021.

  2. ئەحمەد ئاوا https://ar.wikipedia.org/wiki/%D 

  3. نورى حەمە عەلى، مێژووى تێکۆشانى پێشمەرگەیەک لە نێوان ژیان و مەرگدا، چاپى دووەم، چاپخانەى شەهاب، هەلیر - ٢٠١٦.  

 


بابەتی پەیوەندیدار

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.

زانیاری زیاتر

شەڕی بنارى چیاى پیران ١٩٧٩

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى هەسنان ١٩٧٥

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

زانیاری زیاتر