ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول سەرەتا چووەتە نەغەدە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ تاران لەوێ نیشتەجێبووە، ساڵی ١٩٧٧ لە لێژنەی ناوچەی ئامێدی سەربە هەرێمی یەک کراوە بە جێگری ڕێکخراوی شەهید ئەحمەد ئادەم، ساڵی ١٩٧٩ دواى ئەوەى بارزانی کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو لە لێژنەی ناوچەی ئامێدی بووە و سوێند دەخوات کە هەتا ڕۆژی شەهیدبوونی یان ڕزگاربوونی کوردستان سەروڕیشی نەتاشێت، سوێندەکەی دەباتە سەر و هەتا ساڵی ١٩٩١ کە ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستان ئەنجام درا سەروڕیشی نەتاشی.
لەکاتی شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان لەساڵی ١٩٨٨، خەلیل ئەمین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە ڕوو دەکاتە باکووری کوردستان و گواستراوەتەوە بۆ کەمپی پەنابەرانی مۆش، ساڵی ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و هەتا ئێستا لە فەرماندەیی بارزان درێژە بەخزمەتی خۆی دەدات.
خەلیل ئەمین لەچەندین شەڕ و داستان بەشدار بووە، لەوانە داستانی کانی ماسێ، داستانی فەوجی سۆتک و بامەڕنێ لە پارێزگاى دهۆک، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لەکۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.