خسرۆ عەبدوڵا حەمەد ئەمین

شەهید خسرۆ عەبدوڵا حەمەد ئەمین، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.


شەهید خسرو عەبدوڵا حەمەد ئەمین، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.

خسرو عەبدوڵا حەمەد ئەمین، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی قەلێتان سەربە قەزای سیدەکانی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨  شەهید بووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ لە سوپاى سیدەکانى سەر بە لەشکرى پێشمەرگەى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە دەڤەری سیدەکان بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردن لەسەروەری یاسا و دەسکەوتەکانى ڕاپەڕین کردووە. لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨  لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر