خدر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵا

خدر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵا، ناسراو بە وەستا خدر مستەفا، ساڵى ١٩٣١ لە گوندى ڕوستێی ناحیەى سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لە حوجرە خوێندوویەتى، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ و دوو کچ بووە، لە ١٦ى تەمووزى ١٩٦٢ لەلایەن جاشەکانى کەریم خانى برادۆست شەهید کراوە.


ساڵى ١٩٥٠ بۆتە سەرباز لە سوپاى عێراق و لەبەشى ئەندازە کارى چاککردنەوەى چەکى کردووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلاى عەبدوڵا ئاغاى پشدەرى بۆتە پێشمەرگە، لە گوندى ڕوستێ کارگەیەکى بچوکى چاککردنەوەى چەکى هەبووە و چەکى  هێزى پێشمەرگەی چاککردووەتەوە. ساڵى ١٩٦٢ لە ئەنجامى هێرشى سوپاى عێراق بە هاوکارى کەریم خانى برادۆست لەلایەن جاشەکانى کەریم خان شەهید کراوە، وێڕاى شەهیدکردنى وەستا خدر مێگەلە بزنێکى گوند و گاڕانى گوندى ڕوستیان بە تاڵان بردووە و گوندەکەشیان سوتاندووە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر