خدر دەباغ

خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە خدر دەباغ، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، سالى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بۆتە فەرماندەى هێزى تۆپخانەى شۆڕشی ئەیلوول و یاریدەدەرى مەلا مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى تۆپخانە.


ژیاننامە

خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، لە ١ی شوباتى ١٩٣٦ لە شارى کۆیەى سەر بەپارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لە ١٢ی تەممووزى ١٩٧٦ بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە کۆلێژى بەغدا خولى ٣٦ بەدەستهێناوە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، هەمان ساڵ لەلایەن ساواکى ئێران زیندانى کراوە، پاش مانەوەى یەک ساڵ لە ئێران گەڕاوەتەوە عێراق و لەلایەن حکومەتى عێراق دوورخراوەتەوە بۆ شارى دیوانیە و ساڵى (١٩٧٨-١٩٨٠) بۆ شارى کوت دوور خراوەتەوە. بێجگە لەزمانى دایک زمانى عەرەبى و ئینگلیزى دەزانێت.


خەباتنامە

خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە هێزى چەمى ڕەزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٦٥ بۆتە فەرماندەى هێزى تۆپخانەى شۆڕشی ئەیلوول و یاریدەدەرى مەلا مستەفا بارزانی بۆ کاروبارى تۆپخانە، بەشدارى چەندین خولى لە بوارى تۆپخانە کردووە، لەوانە ساڵى ١٩٦٠ خولى سنفى تۆپخانە بۆ ماوەى شەش مانگ، هەمان ساڵ خولى ئەحداس لە بەغدا، خولى (امراء الکتائب) لە بەغدا، ساڵى ١٩٦٢ خولى (مقاومة الطائرات) لە بەغدا، ساڵى ١٩٦٥ خولى ڕاهێنان لەسەر بەکارهێنانى هاوەنى ١٢ملم لە تاران، ساڵى ١٩٧٠ خولى (امراء السرایة).

لەچەندین شەڕ و داستان بەشدارى کردووە، لەوانە ساڵى ١٩٦٥ شەڕەکانى چیاى سەفین، چیاى کۆڕەک، ڕانیە، دەشتى هەریر، شەڕى خۆشناوەتى بالیسان. ساڵى ١٩٧٤ شەڕى سپیلک، ڕانیە، مەعەسکەر سەروچاوە، سەرکەپکان، لێدانى ڕەبایەى ماکۆک، لێدانى سوپاى عێراق لە چیاى کێوەڕەش. مانگى ئابی ١٩٧٤ دوو هەلیکۆپتەرى سوپاى عێراقى بە تۆپ خستۆتە خوارەوە. ساڵى ١٩٩٢ بەپلەى لیوا خانەنشین کراوە. 

لەبەرهەمە چاپکراوەکانى:

- بیرەوەرییەکانم و تۆپخانەى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول ساڵى ٢٠٠٣ بەچاپ گەیەنراوە.

- کارى دەباغى لە کۆیە ساڵى ٢٠١٩ بەچاپ گەیەنراوە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عوسمان خۆشناو

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەسکەری

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

زانیاری زیاتر

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر