خدر حەمەد عومەر

شەهید خدر حەمەد عومەر ناسراو بە خدر قەلێتانی، ساڵى ١٩٤٨ لە ناحیەى سیدەکانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزی ١٩٩٧ شەهید کراوە.


خدر حەمەد عومەر ناسراو بە خدر قەلێتانی، ساڵى ١٩٤٨ لە گوندى خواکوڕکى سەر بە ناحیەى سیدەکانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، سەرقاڵى کارى جوتیارى بووە، خێزاندرا بووە، لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزی ١٩٩٧ لە دەڤەری سیدەکان شەهید بووە.

ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ لە سوپاى ٦ی لەشکرى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٦ بۆ هێزى ٦٤ى سوپاى سیدەکان گوازراوەتەوە. لەهەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بەشداری کردووە.

لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزی ١٩٩٧ لە چیای ڕۆبی و ڕواڵ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر