شەهید خالید هەمزە عەلی، لەساڵی ١٩٥٤ لە گوندی وەرتێ سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی دەکات بە لیژنەی ناوچەی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشدار بووە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کونەکۆتر بەهۆی مینەوە شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.