خالید حمدئەمین ئەبوبەکر گه‌ره‌وه‌یی

خالید حمدئەمین ئەبوبەکر گه‌ره‌وه‌یی خالید حمدئە‌مین ئه‌بوبه‌كر گه‌ره‌وه‌یی، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی گەرەوانی خواروو، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر لەدایك بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی‌ ١ی حوزەریرانی ١٩٧٥ شەهید بووە.


شەهید خالید حمدئه‌مین ئه‌بوبه‌كر گه‌ره‌وه‌یی، ساڵی  ١٩٣٣ لە گوندی گەرەوانی خواروو، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر لەدایك بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى چوار کوڕو یەک کچ بووە.     
ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی٤ی هه‌ندرێن بۆتە پێشمەرگە، پلەى سەرپەلی له‌ هه‌مان به‌تالیۆن وەرگرتووە. لە ٢ی ئایاری ١٩٦٦ له‌ داستانی به‌ناوبانگی هه‌ندرێن به‌شداری کردووە و له‌ گرتنی لیوای چواری سوپای عیراق له‌و داستانه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌. له‌ چه‌ندین شه‌ڕو داستانی تر به‌شداریكردووه‌.
له ڕۆژی‌ ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥، له‌ گوندی بەرسیرین، له‌ سنووری قه‌زای ڕواندز، له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ شه‌هید بووە و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی گوندی گه‌ره‌وانی خواروو به‌ خاك سپێردراوە.


سەرچاوە:

١-  ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر