حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف

حەمەعەلی باقی، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزیكی یه‌كێتی لە نزیک ناحیەی خورماڵ شەهید بووە.


ژیاننامە

حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی هێڵامپێی سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و لە گوند قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە بۆ درێژەدان بەخوێندن ڕووی کردۆتە ناحیەی خورماڵ و قۆناغی ناوەندی لە خورماڵ تەواو کردووە، باوکی حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە، حەمەعەلی باقی حەمەکەریم حەمەشەریف، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید حەمەعەلی باقی ساڵی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتدا مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێز بووە. 

 ساڵی ١٩٨١ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزیكی یه‌كێتی لە گوندی شیرەمەڕی سەر بە ناحیەی خورماڵ، بەسەختی بریندار بووە و بە برینداری کەوتۆتە دەست هیزه‌كه‌ی یه‌كێتی و فیشەک بارانیان کردووە و شەهید بووە، هاوکاتدا لەگەڵ ئەودا ئەکرەم ئەحمەد شەهید بووە و فەیرۆز بیارەییش بریندار بووە.

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر