حەمەشەریف فەتاح مستەفا عەبدوڵا

شەهید حەمەشەریف فەتاح، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.


ژیاننامە

حەمەشەریف فەتاح مستەفا عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی هانەی دنی سەر بە ناحیەی بیارە لە دایکبووە، دانیشتووی ناحیەی خورماڵ بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازار بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، حەمەشەریف فەتاح خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئەختەر محەمەدئەمین بووە و خاوەنی یەک كوڕ و یەك کچ بووە بەناوەکانی مەولود، ناسکە و حەمەشەریف فەتاح، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید حەمەشەریف فەتاح لە ساڵی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە، بەشداری لە شەڕی داڵانی لە ساڵی ١٩٨٠ شەڕی چیای شەرام  لە ساڵی ١٩٨١ شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە ساڵی ١٩٨١ کردووە. 

لە بەرواری ١٦ی ئەیلوولی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵەوپاڕەزان لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، کە هێرشی هێزی یه‌كێتی بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە ده‌ستی پێكرد، حەمەشەریف فەتاح فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەروەها لەگەڵ ئەودا چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی عومەر سابیر سەعید، عەزیز هێڵامپێی، فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان، عەبدولڕەحمان بەشارەتی، ئاوات زەڵمی، ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید و نامیق لەو سەنگەرەدا شەهید بوون.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر