حەمەد رەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین

حەمەد رەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی سه‌فین كردووه‌، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٤ شه‌هید بووه‌.


ژیاننامە

حەمەد رەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین عەلی. لە ساڵی ١٩٤١ لە گوندی چیوەی خواروو سەربە دەڤەری بێتواتە لە دایکبووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندر بووه‌، خاوه‌نی  كوڕ و كچێك بووه‌ به‌ناوه‌كانی  ئیسماعیل و سافیه‌.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە مەحمود کاوانی کردووە و لە ‌هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

لە ساڵی ١٩٦٥ دەگوازرێتەوە بۆ هێزی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەلی شەعبان فەرماندی هێزی بێتواتە بووە، هەروەها حەمەدڕەسوڵ پلەی سەردەستە لە ‌هێز وەرگرتووە، سەنگەرەکانیان لە شێخ زەرد و چواردەوری قەزای کۆیە بووە.

لە بەرواری ١ی تەممووزی ١٩٧٤ هێرشی فراوانی رژێمی بەعس دەستی پێکردووە، سەرەتا بە چڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی شێخ زەرد و چواردەوری قەزای کۆیەیان کردووە، لە سەنگەری شێخ زەرد تۆپێک بەر حەمەد ڕەسوڵ کەوتووە و سەرەتا بە سەختی بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوای یەک کاتژمێر شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر