حەمەدئەمین تاهیر ساڵح

حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی چیوەی سەربە دۆڵی بالیسان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی،  خێزاندار بووه‌ و خێزانه‌كه‌ی ناوی هەمین مەحەمەد، خاوه‌نی كچ و كوڕێكه‌ به‌ناوه‌كانی خانزاد و مسته‌فا.  


خەباتنامە

لە ساڵی 1971 په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، لە ‌هێزی دەشتی هەولێر کە لەوکاتدا سابیر شیخ جامی فەرماندی هێز بووە بۆته‌ پێشمه‌رگه‌.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە ڕووبەڕوو بونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس کە هێرشیان بردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای شیشار، فیشەک بەر حەمەدئەمین کەوتووە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ گوندی چیوە و لە کاتی بەخاک سپاردنی فرۆکەی ڕژێم بۆمبارانیان دەکات و چەند هاوسەنگەرێکی و گوندنشینانی چیوە بریندار دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر