حەسەن محەمەد کاکی ناسراوە بە حەسەن حەمەسوور، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی وڵەسمتی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سهرهتایی خوێندوویهتی، حەسەن حەمەسوور خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئامینە مەحمود بووە.
ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی حەمەساڵح قادر کە سەربە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی هێزی سورێنی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەشداری شەڕی ناوگردان لەساڵی ١٩٨١، شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە ساڵی ١٩٨١، شەڕی چیای گوڵان ساڵی ١٩٨٢، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور کردووە، لە شەڕی گوندی ناوگردانی دەشتی شارەزوور لە ساڵی ١٩٨١ فیشەک بەر قاچی چەپی کەوتووە و بریندار بووە.
لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ حەسەن حەمەسوور لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لە سەنگەری بەرگریدا شەهید کراوە، دواتر چەکەکەی و پارچەیەک لە جەستەی بردووە و خۆی ڕادەستی ڕژێمی بەعس کردووە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.