حەسەن قادر مەحمود حەمەد

حەسەن قادر مەحمود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەبێت.


ژیاننامە

حەسەن قادر مەحمود لە ساڵی ١٩٢٠ لە گوندی مەلەکانی سەربە ناحیەی خەلیفان لە دایکبووە، سەرقاڵی کاری جووتیار بووە، هاوژینى ناوی ئامینە حەمەدئەمین بووە و خاوەنی کوڕێک بە ناوی ئەنوەر و کچێکە بە ناوی عایشە، ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.


خەباتنامە

حەسەن قادر مەحمود لە ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە هێزی سەفین دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٩ بە هۆی بۆمبارانکردنی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە لایەن سوپای عێراقەوە لە گوندی گەرەوان، حەسەن قادر شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر