حەسەن عەبدولڕەحیم سۆفی

حەسەن عەبدولڕەحیم سۆفی محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.


ژیاننامە

حەسەن عەبدولڕەحیم سۆفی محەمەد لە ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی پاڕەوان لە دەڤەری شەمێرانی سەربە ناحیەی دەربەندیخان لەدایکبووە، سەرقاڵی کاسبی ناو بازاڕی شارەدیی دەربەندیخان بووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەبووە. دایکی ناوی حبیبە عەوڵا و خێزانی کافیە قادرە و خاوەن کوڕێکە بە ناوی عەبدولڕەحمان حەسەن، لە ساڵی ١٩٦٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

حەسەن عەبدولڕەحیم سۆفی محەمەد لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە لە پەلی تایەر مۆریاسی سەر بە بەتالیۆنی شەش بە فەرماندیی فازڵ تاڵەبانی دەکات کە سەربە لقی زمناکۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە چیای زمناکۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی عێراق، فیشەکێک بەرسەری دەکەوێت و شەهید دەبێت و لە دەربەندیخان بەخاک دەسپێرن.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر