حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ

حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٧ لە شەڕى ناوەخۆ لە کەپکى حەمەد ئاغا (چیای بەنی حەریر) لە ناحیەى حەریر شەهید کراوە.


شەهید حسێن ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٦٨ لە شارۆچکەی پیرمام سەربە قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بوو. ساڵى ١٩٩٧ شەهیدکراوە.

 ساڵى ١٩٩١ دواى راپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان و لە فەوجى زرار مەلەکى سەر بە لەشکرى ٣ى تایبەت بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٧ لە شەڕى ناوەخۆ لە کەپکى حەمەد ئاغا لە ناحیەى حەریر شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

ساڵح حاجی قادر مه‌لا ئاكۆیی

ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حاجی مه‌لا و ساڵح ئاكۆیی)‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ له‌ گوندی ئاكۆیان، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له‌ چیای ئارمووشه‌ی ڕواندز شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمید عیسا ساڵح

حەمید عیسا ساڵح ل ١ ێ تەمووزا ساڵا ١٩٥٧ ل گوندێ دەرکار عەجەم لە دەڤەرا سندیا قەزا زاخۆ ل پاریزگەها میسل یا وی دەمی و دهۆکا نها ژ دایک بوویە، ل ناڤەبەرا ساڵێن ١٩٥٧ و هەتا ساڵا ١٩٨٠ زاروکاتی و گەنجاتیا خۆ ل گوندێ دەرکار عەجەم بوراندیە.

زانیاری زیاتر

سابیر محەمەدئەمین عەبدوڵا ماویلی

سابیر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، ناسراوه‌ به‌ (سابیر ماویلی)، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ماویلیانی سنووری قه‌زای ڕواندز پارێزگاى هەولێر دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەى فەوجی لە سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٧شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له‌ دۆڵی مه‌نجه‌لی سنووری قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی گەرەوانی سه‌روو قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، له رۆژی‌ ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر