ساڵی ١٩٨٣ کراوە بە بەرپرسی ڕێکخراوی خەبات لەناوچەی زاخۆ، لەساڵی ١٩٨٨ دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان ڕووی کردۆتە باکووری کوردستان و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ کەمپی پەنابەرانی ئامەد، دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و کراوە بە بەرپرسی کەرتی بێرسیاڤ، ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە فەرماندەی لەشکری یەکی زاخۆ، ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن.
حاجی خدر عومەر لە شەڕی ئالوک و سەرتەنگ لەساڵی ١٩٧٨ بەشدار بووە و لە ١٤ی کانوونی دووەمی١٩٧٨ لەو شەڕەدا برینداربووە، ساڵی ١٩٨٣ لەشەڕی کەتینە لەچیای قەندیل بەشداربووە و لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بۆ جاری دووەم بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٤ کاتێک سوپای عێراق هێرشی کردۆتە سەر لێژنەی ناوچەی زاخۆ، بەشداریەکی چالاکی هەبووە لە بەرگریکردن و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٨٤ بۆجاری سێیەم بریندار بووە، لەهەمان ساڵ و لەکاتی بەشداریکردنی لەشەڕی پێگەی گوندی ئاڤگەنیێ لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ بۆ جاری چوارەم بریندار بووە، هەروەها لە شەڕەکانی بەرگری لەشەرعیەت لە ١٢ی تشرینی یەکەمی١٩٩٢ و ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ لەکاتی بەشداربوونی لەشەڕەکانی دەڤەری زاخۆ و سەری دێرێ دووجاری تر بریندار بووە، لەکۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشرا، ئێستا بەپلەی عەمید فەرماندەی هێزە لەسوپای یەکی شەنگال.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.