دوای پەڕینەوەی بارزانی لە بادینیانەوە بۆ سۆران حاجی ڕەسول یەکێک لەو پێشمەرگانە بووە کە ڕۆژی ١١ى تەمموزى ١٩٦٢ پەلامارى قەڵای ڕایەتیان داو هەموو سەرباز و چەکدارەکانى نێو قەڵاکەیان دەسگیر کردن. دواتر بەشداری شەڕەکانی بەنی حەریر، پردی بنکێلان و کۆسپی سپی لە سەر ڕێگاى هاملتۆن کردووە. تاوەکو ساڵى ١٩٧٥ پێشمەرگەى سنوورى باڵەکایەتى و پاسەوانى مەکتەبى سیاسى بووە لەگوندى ناوپردان.
ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول چووەتە گوندی کۆسرەتان و لەو گوندە ماوەتەوە، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن حکومەتى عێراق بە بنەماڵەوە بۆ کۆمەڵگای بەستۆڕەی لە ناوچەی هەولێر ڕاگوێزراوە، کردووە ساڵی١٩٧٩ ئیبراهیم حاجی کوڕی لە شاخی گرتاڵانی گوندى کۆسرەتانی قەزاى چۆمان شەهید بووە، دوای شەهیدبوونی کوڕەکەی لەگەڵ سێ کوڕی تری و خزمانی ڕۆژی ١٢ى نیسانى ١٩٧٩ بەڕێگاى شینێ و قاسمەڕەشدا خۆى گەیاندۆتە ڕۆژهەڵاتى کوردستان پەیوەندى بەسەرکردایەتى کاتى پارتى دیموکراتى کوردستان کرووەتەوە، خۆى و کوڕ و خزمەکانى پەیوەندییان بە ڕیزەکانى هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە، لە دەڤەرى باڵەکایەتى بەشێوەى مەفرەزەى گەڕۆک بەشدارى شۆڕشى گوڵانیان کردووە.
ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە دەڤەرى خۆشناوەتى بەشدارى ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستانى کردووە، تاوەکوو تەمەنى ٨٥ ساڵى بەردەوام لە پێشمەرگایەتى، ساڵى ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە گوندى کۆسرەتان لەقەزاى چۆمان تاوەکوو کۆچى دوایی کردنى لەوێ ژیانى بەسەر بردووە.
لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ بەهۆى ئەو خزمەتانەى کردوونى لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان لەلایەن سەرۆک بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.
لە ١٢ى تەمموزى ٢٠٠٢ کۆچى دوایی کردووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.