جەمیل خەلیل ڕەسوڵ

جەمیل خەلیل ڕەسوڵ ناسراو بە جەمیل خەلیل بەگ، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە چیای هەندرێن شەهید کراوە.


جەمیل خەلیل ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی بۆڵێ سەربە قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بوو، ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و ساڵى ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە شەڕەکانی دیانا بەشداری کردووە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دووبارە پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردوەتەوە. هەمان ساڵ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى پارتى کردووە و لە سوپاى ٦ى سۆران بۆتە پێشمەرگە، دواتر کراوە بە ئەفسەری هەواڵگری لە لیوای شەهید عادل مهاجیر، ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕى ناوخۆ لە چیای هەندرێن شەهید کراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر