جەمال ئەسکەندەر مەحمود

شەهید جەمال ئەسکەندەر مەحمود، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی سەر سنووری ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، تەواوی بنەماڵەکەی زیندانی سیاسی بوونە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٢ دوای ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لەناو قەزای سەیدسادق کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.


جەمال ئەسکەندەر مەحمود، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی بانی بنۆکی بناری چیای سورێنی سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، تاقۆناغی ناوه‌ندی خوێندوویه‌تی، بە هۆکاری پێشمەرگەبوونی باوکی و تەواوی بنەماڵەکەیان لە شۆڕشی ئەیلوول و لە دوای نسکۆش دەستبەردار نەبوونیان لە چەک و درێژەدانیان بە خەباتی کوردایەتی، لە سەر سنوری نێوان ئێران عێراق لە ١ی شوباتی١٩٧٦ تەواوی منداڵ و ئافرەتانی بنەماڵەکەیان لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە دەستگیر کراون و لە گرتووخانەی ناسڕیە تا ٣ی ئابی١٩٧٨ زیندانی بوونە.

ساڵی ١٩٧٩ لە مەفرەزەی ئەسکەندەر مەحمودی باوکی بۆتە پێشمەرگە، کە سەربە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی مامی بووە و سەربە هێزی سورێنی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لەوکاتەدا مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێزەکە بووە.

بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور و بناری چیای سورێن، شەڕی شارباژێر، شەڕی گردی شەریفی شارەزوور، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی ناڵپارێز، شەڕی گوندی قاینێجەی شارەزوور کردووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی شارباژێر لەگەڵ ڕژێمی ئەوکاتی عێراق فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

لە ٣ی ئابی ١٩٨٢ لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری چوونەتە قەزای سەیدسادق بۆ ئەنجامدانی چالاکی پارتیزانی، دوای گەڕانەوەیان لە نیشینگەی زۆرەملێی شانێری کەوتوونەتە بۆسەی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس، دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان جەمال ئەسکەندەر مەحمود فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەروەها هاوسەنگەرێکی تری بەناوی ئەحمەد سانە بە سەختی بریندار بووە.  


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر