جەمال عەلی ڕەشید

شەهید جەمال عەلی ڕەشید، کادر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و تا پلەی فەرماندەی هێزی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یه‌كێتی و جەمال و هاوسەنگەرانی شەهید بوونە.


جەمال عەلی ڕەشید ناسراوە بە جەمالی مەلا عەلی، لە١٠ی نیسانی١٩٥٠ لە گوندی وڵەسمتی بناری چیای سورێنی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٦٤ بۆتە کادری ڕێکخراوی سورێنی سەربە لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەلی شاوێس بەرپرسی ڕێکخراوی بووە، لە ١ی نیسانی ١٩٧٦ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێزی بووە.

بەشداری شەڕەکانی شیرەمەڕ ساڵی ١٩٧٩، شەڕی ڕیشێن ساڵی ١٩٨٠، شەڕی بێسەڵمێن ساڵی ١٩٨٠، شەڕی قەڵادزێ ساڵی ١٩٨١ ، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور کردووە و دیارترینیان سوتاندنی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق بوو بە ئار پی جی لە ساڵی ١٩٧٩.

جەمالی مەلا عەلی لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە شەڕی شیرەمەڕ کە ڕووبەڕووبوونەوە بوو لەگەڵ سەربازی ڕژێمی بەعس بە سەختی بریندار بووە چەند پارچەیەکی تۆپی دوورهاوێژ بەر دەمووچاوی کەوتووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی قەڵادزێ کە هەر ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەعس بوو فیشەک به‌ر باڵی چەپی كه‌وتبوو و بۆ دووەم جار لە ژیانی پێشمەرگایەتی خۆی بریندار بووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٦ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە و لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٨١ پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی پێنجی هێزی سورێنی وەرگرتووە و لە حوزەیرانی ١٩٨١ پلەی فەرماندەی هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە.

لە٢٠ی ئابی ١٩٨١ جەمالی مەلا عەلی و مەفرەزەیەکی چەند کەسی هاوسەنگەری لە بارەگای سیامێوەی بناری سورێنەوە ڕوویان کردۆتە دەشتی شارەزوور بۆ کێوماڵ و ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور، بەڵام لە ٢٣ی ئابی ١٩٨١ لە گوندی ناوگردانی دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یه‌كێتی و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان جەمال جەمالی مەلا عەلی و چەند هاوسەنگەرێکی بە ناوەکانی جەبار محەمەد شەریف، ئەحمەد بانیشاری، جەباری حاجی شەریف،  ساڵحی خاڵە شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر