جەمال حەوێز ئەحمەد

جەمال حەوێز ئەحمەد، ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە رێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


جەمال حەوێز ئەحمەد، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی وەرتێ سەربە قەزای ڕەواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید کراوە.

 ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە رێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە لیوای مستەفا وەرتی لە سوپای ٦ی سۆران بۆتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی کردووە. لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا،  لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر