جەلال ئەسعەد ڕەسوڵ

جەلال ئەسعەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕى ناوەخۆ لە شاری ڕانیە لەبەردەم بارەگای لقی ١١ی پارتی دیموکراتى کوردستان شەهید کراوە.


جەلال ئەسعەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی دێلزیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە، خێزاندار بوو. سالى ١٩٩٦ شەهید کراوە. 

ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای ٦ی سۆران بۆتە پێشمەرگە، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ سوپای ٧ لە شەقڵاوە، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەشداری کردووە، لە ١٠ی  تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕى ناوەخۆ لە شاری ڕانیە لەبەردەم بارەگای لقی ١١ی پارتی دیموکراتى کوردستان شەهید کراوە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر