جومعە عومەر خزر قادر

جومعە عومەر خزر قادر، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، پاش ماوەیەک دەچێتە شانەى چەکدارى، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.


ژیاننامە

جومعە عومەر خزر قادر لە ساڵی ١٩٧٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە شاری هەولێر. دایکی ناوی هەینی محەمەد و براکانیشى ناویان ئیبراهیم، ئەیوب، حەسەن بوونە و حەلیم، خەجیج خوشکى بوون.


خەباتنامە

شه‌هید جومعە عومەر خزر قادر كاتێك كه‌  قوتابى بووە لە قوتابخانەیەکى شارى هەولێر، پەیوەندى بە ڕیزەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە کردووە. بە هۆی چالاکبوونی کەسێک بە ناوی جەواد دەیگەیەنێتە لای خدر سوارە و چەک وەردەگرێت. دەبێتە کادیرێکی چالاکی كاری سیاسی لەناو شاری هەولێر. لە ساڵی ١٩٩١ چەند ڕۆژێک پێش ڕاپەڕین چەند چەکێکی بەدەست دەگات و سەرقاڵی دابەشکردنی دەبێت بەسەر هەڤاڵان و کادیرانی هاوسەنگەری. لە گەڕەکی قەڵاتی شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕژێم دەبێتەوە و دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ ئەمنی هەولێر. دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ئەمنی گشتی شاری بەغدا و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک نیە لەسەر چۆنیەتی شەهیدبوونی نییه‌. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر