جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له‌ دۆڵی مه‌نجه‌لی سنووری قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


شەهید جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی ساڵی  ١٩٧٣  لە گوندی ماویلیان، له‌ دۆڵی مه‌نجه‌لی سنووری قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، خوێنده‌وار بووه‌ و تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌. ساڵی ١٩٧٤ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووە

ساڵى ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە فەوجی شەهید مستەفا سۆفى عەلى لە سریەى شەهید ئەیوب ماویلى بۆتە پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٩٥ لە فەوجی یەکى ماویلیان بە فەرماندەیی شەهید سابیر ماویلى دەبێتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى کۆڕەک و سەرتیز و ڕاوندز و ماویلیانى کردووە. لە ڕۆژى ١٠ ى تشرینى دووەمى ١٩٩٧ لە چیاى دڕەبى لە سنوورى ناحیەى وەرتێ لەلایەن چەکدارانى  پەکەکە شەهید کراوە، لە گۆڕستانى گوندى ماویلیان بەخاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

 ١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر