تەها وسو سۆفی وسو

تەها وسو سۆفی وسو، لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ پێشوازی لە بارزانی نەمر ده‌چێته‌ شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٦١ بۆته‌ پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦١ لە داستانی دۆڵی بندێ شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید تەها وسو سۆفی وسو، لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی بیرێژی سەر بە شاردێی کۆڕێ لە دایکبووە، سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە و ئاستی خوێندەواریی سەرەتایی بووە، خێزاندار بووه‌ و خاوه‌نی یه‌ك كوڕه‌، له‌ ساڵی ١٩٦١ له‌ داستانی دۆڵی بندێ له‌لایه‌ن سوپای عێراق و جاشه‌كانی شه‌هید ده‌كرێت، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ گۆڕستانی شارەدێی کۆڕێ و له‌وێ بە خاکی دەسپێرن.


خەباتنامە

شه‌هید تەها وسو سۆفی وسو، لە ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ عەلی کوێخا قادر دەچنە شاری بەغدا بۆ پێشوازی لە گەڕانەوەی بارزانی نەمر، دوای گەڕانەوەیان راستەوخۆ دەستدەکەن بە دروستکردنی رێکخستنی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی کوێخا قادر، خۆیان بۆ یەکەم چالاکیی ئامادە دەکەن و دەچنە گوندی ئاقوبانی سەر بە شارەدێی هیران، لە بۆسەیەکدا لە سەیارەیەکی سەربازیی ڕژێمی بەعس دەدەن و شەش سەرباز دەکوژن و دەست بەسەر شەش تفەنگدا دەگرن و بەدیاری دەیبەن بۆ مام رەسووڵ فەقێ کە ئەم چالاکییە بە یەکەم چالاکی شۆڕشی ئەیلوول دادەنرێت لە دەڤەری خۆشناوەتی، دواتر بەهۆی کارامەیی و لێهاتویی پلەی فەرماندی مەفرەزە وەردەگرێت.

لە ساڵی ١٩٦١ لە داستانی دۆڵی بندێ لە روبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سەربازان و جاشەکانی ڕژێم، شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر