تۆپبارانى سەربازگەى سیدەکان ١٩٧٩

تۆپبارانى سەربازگەى سیدەکان چالاکیەکى پارتیزانى بوو لە لایەن یەکێک لە مەفرەزەکانى پێشمەرگە بە فەرماندەى مەحمود شێخۆ، کە هەستان بە گواستنەوەى تۆپێکى ٥٧ملم لەگەڵ ژمارەیەک گوللە بۆ سەر بەرزاییەکى نزیک شارۆچکەى سیدەکان، ئێوارەیەکى پێش خۆر ئاوابوونی هاوینى ١٩٧٩ بۆ ماویەک تۆپبارانى سەربازگەیان کرد و ئاڵوزى و پشێویان خستە ناو سەربازگە و پاشان شوێنەکەیان جێ هێشت.


      لە ناو ڕیزەکانى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازیدا بوونى مەفرەزەى پارتیزانى پێتڤیەکى شۆڕشگێڕیە، لە نێوەندە جیهانەکانیشدا بە هێزى تایبەت یان هێزى دەستوەشێن ناو دەبرێن، ئەم هێزانە لە ئەندامانی دەستەبژێر و چالاک و چابوک پێکدێن، لە هەراسانکردنى دوژمندا ڕۆلێکى گرنگ دەگێڕین بەو پێیەى کە شوێنى جێگیریان نیە بەڵکو گەڕۆکن، ئەندامەکانیشیان دەستەبژێرن، لە ئەنجامدانى چالاکیدا بەپێى بارو دۆخ و سروشتى ناوچەکە لە جل و بەرگ و ڕوخساردا خۆیان دەگونجێنن، تاکو بتوانن ئەو ئامانجەى کە لە پلانیاندا هەیە بە سەرکەوتوویی بیپێکن.

       هاوینى ١٩٧٩ مەفرەزەیەکى پێشمەرگە بە فەرماندەى مەحمود شێخۆ دۆڵەمەرى تاوتوێی چالاکیەکى پارتیزانیان کرد، کە شوێنێک دەستنیشان بکەن گورزێک لە ڕیزەکانى سەربازى سوپاى عێراق بوەشێنن، بۆ ئەنجامدانى ئەو چالاکیە پلانیان داڕشت کە تۆپبارانى سەربازگەى سیدەکان بکەن، بە مەبەستى بەردەوامى چالاکیەکانى شۆڕش و زیانگەیاندن بە بەژەوەندیە سەربازیەکانى ڕژێم و ترس و تۆقین بخەنە ناو ڕیزەکانیان، دەربارەى چۆنیەتى ئەنجامدانى  چالاکى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان عەبدولڕەحمان حاجى بەشداربووى چالاکیەکە بۆمانى گێڕایەوە ووتى: مەفرەزەکەمان پێکهاتبوو لە شەش پێشمەرگە بە فەرماندەى مەحمود شێخۆ ، هەستاین بە ئامادەکردنى تۆپێکى ٥٧ملم لەگەڵ ژمارەیەک گوللە لە باربەرێکمان بارکرد، ملی ڕێگامان گرت و بە بەرزاییدا هەڵگەڕاین تاکو گەیشتینە سەرى سەرەوە نزیک شارۆچکەى سیدەکان.

      دواى ئەوەى کە ئامادەکارى پێویستمان کرد لە دامەزراندنى تۆپەکە و وەرگرتنى خاڵى پێکان و لێدانى سەربازگەکە بڕیار درا کە ئێوارە پێش خۆر ئاوابوون چرکەى یەکەم تەقاندنى تۆپەکەمان بێ، کاتێ کە لە ناکاودا چەند گوللە تۆپێک وەک تەرزەى بەهار بەسەر سەربازگەکەدا کەوتنە خوارەوە و بووبە ڕمبە و هۆڕە و تێکەڵ بوونى تۆز و دوکەڵی تۆپباران، بە جۆرێک ناو سەربازگە تێکخرۆشان و نەیان زانى ئەو تۆپبارانە لە کام ئاراستەوە کراوە، هەر ئەوەندەیان بۆ مایەوە کە دەورو بەرى ناوچەکە تۆپباران بکەن، بە تایبەتى گومانیان خستە سەر کێوێکى بەرز لە باکورى سیدەکان بەناوى سەرى سپیندار، بە تۆپەکانیان ئاگریان لەسەرى کردەوە کە چەندین کم لە ئێمەوە دوور بوو، ئێمەش کە نەخشەى چالاکیەکەمان جێبەجێ کرد و ئامانجمان پێکا کاڵا و کەل و پەلی خۆمان پێچایەوە و شوێنەکەمان جێ هێشت.

       گومانى تیدا نیە تەواوى چالاکیەکانى پێشمەرگە لە هەر شوێنێک دژ بە دام و دەزگا سەربازى و ئەمنیەکانى ڕژێمى بەعس کە ئەنجام دەدران بە جۆرێک پشێوى و ئاڵۆزى دێنا کایەوە، سەرباز و ئەفسەر و کارمەندە ئەمنیەکانى دوچارى ترس و دڵەڕاوکێ دەبوون بەو پێیەى کە لە ژیان و ئەمانى خۆیان دڵنیا نەبوون.              


سەرچاوەکان:

١- سەفەر یوسف میرخان ژاژۆکى، شەهید دکتۆر عبدولڕەحمان زرارى (بەرکۆلێک لە ژیان و پێشمەرگایەتى) چاپخانەی دانیشفەڕ- هەولێر- ٢٠٢٢ .

٢- دیمانە، عەبدولڕەحمان حاجى، سۆران، ٢ی شوباتی ٢٠٢٦.


بابەتی پەیوەندیدار

لێدانى ڕەبایەکانى باوەکراوەى پشتى ڕایات ١٩٨١

هێرشکردنە سەر دوو ڕەبایەى پشتى ڕایات چالاکیەکى پێشمەرگەیی پارتیزانى بوو دژى سوپاى عێراق لە دەڤەرى باڵەکایەتى، هێزێکى پێشمەرگەى هاوبەشى پارتی دیموکراتى کوردستان و حزبى سۆسیالیستى کوردستان، لە ڕۆژێکى بەهارى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر هەردوو ڕەبایەکە و زیانى گیانیان پێ گەیاندن لە کوشتیار و بریندار، بە بیانووى ئەوەى کە هەڵسوکەوت و مامەڵەیان توند بوو لەگەڵ خەڵکى ناوچەکەو هەراسانیان دەکردن.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەربەند ١٩٨٣

شەڕى دەربەند چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژى سوپاى عێراق، کە لە شەوێکى بەهارى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر سەربازگەى دەربەندى نزیک شارۆچکە چۆمان لە دەڤەرى باڵەکایتى، بە ئامانجى پیشاندانى هێز و بازووى شۆڕش و درێژەدان بە چالاکى پارتیزانى، دواى شەڕێکى نیو کاتژمێری و دروستکردنى پشێوى و ئاڵۆزى لە ناو سەربازگە دەستیان لە شەڕەکە هەڵگرت و شوێنەکەیان جێ هێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕی هەریر ١٩٨٢

شەڕى هەریر چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەگەى لیژنە ناوچەى باڵەکى سەربە لقى دووی پارتى دیموکراتى کوردستان بوو، کە لە شەوێکى هاوینى ساڵى ١٩٨٢ لە دۆڵی بالیسانەوە دابەزینە ناو شارۆچکەى هەریر و هێرشیان کردە سەر بنکەى ڕێکخستنی حزبى بەعس، دواى شەڕێکى زیاتر لە نیو کاتژمێر توانیان زیانى گیانى و ماددى بە ئەندام و پاسەوانانى ڕێکخراوکە بگەیەنن، پاشان شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان لە دۆڵی بالیسان.

زانیاری زیاتر

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر