تەمەر مستەفا حەسەن

تەمەر مستەفا حەسەن (١٩٢٧-١٩٤٧)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت بووه‌.


تەمەر مستەفا حەسەن، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٧ له‌ گوندی بناڤێ-ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه‌‌، ژیانی هاوسه‌ری پێكنه‌هێناوه‌، له‌ ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ له‌ کاتى یاوەریکردنى بارزانى به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت له‌ گوندی درێ به‌ هۆی بوردومانی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق شه‌هید بووه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
  2. چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه‌ دگێریت، پشكا ئێكێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٧، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا ئێكێ ١٩٩٥ز.
  3. زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی، بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌ ساڵانی ١٩٤٣-١٩٧٧دا، (سلێمانی - چاپخانه‌ی ره‌هه‌ند - ٢٠٠٢ز).
  4. عه‌باس غه‌زالی میرخان، داستانی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ئاراس باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌ری پیلانی دوژمنان وردوخاش كرد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیمكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٧١٤، هه‌ولێر، دووشه‌ممه‌ ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز.
  5. كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له‌ مه‌هاباده‌وه‌ بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).
  6. مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١-١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
  7.  

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئه‌حمه‌د عه‌لی مه‌حموود

ئه‌حمه‌د عه‌لی مه‌حموود (١٩٢٧-٢٠١٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

زانیاری زیاتر

مەلا محەمەد حەسەن ڤاژى

محەمەد حەسەن ناسراو بە (مەلا محەمەد حەسەن ڤاژى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

مەحمود عەبدوڵڕەحمان عومەر بابکەیی

مەحمود عەبدوڵڕەحمان عومەر بابکەیی، ناسراو بە مەحمود قولە، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)ی کردووە. ساڵى ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

میرزا ئاغا ڕەشۆ مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆرى

میرزا ئاغا ڕەشۆ مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆرى(١٩٢٤-١٩٦١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

میرزا عەبدوڵڵا میرخان

میرزا عەبدوڵڵا میرخان (١٩٢٥-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر