شه‌هید تاهر ئەحمەد برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له گوندی خه‌لانی سه‌ر به ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه و تا پۆڵی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه و سەڵت بووە.
ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و بۆته پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٩٢ بۆته كارمه‌ندی ئاسایش، دواتر كراوه‌ته ئه‌فسه‌ری ئاسایش به پله‌ی ملازم.
له ١ی ١ی ١٩٩٥ له چیای كۆلكه‌ته‌ڕ له پشتی گوندی ده‌ربه‌ندی سنووری قه‌زای چۆمان لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە. ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی شێخی باڵه‌ك له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به خاك سپێردراوه.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


