بەهجەت عومەر خدر عومەر

بەهجەت عومەر خدر عومەر، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە گرتنەوەی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١ بریندار بووە و دواتر دەبابەی ڕژێمی بەعس بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە.


ژیاننامە

شەهید بەهجەت عومەر لە ساڵی ١٩٦٥ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتوی شاری هەولێر بووە و دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە، شەهید بەهجەت خێزاندار بووە و ناوی خێزانی بێری سابیر مەولەویە، خاوەنی دوو کوڕ بووە بە ناوەکانی ڕێباز و ڕێناز.


خەباتنامە

شەهید بەهجەت لە ساڵی ١٩٩١ چەکی هەڵگرتووە و بۆتە پێشمەرگە لەلای خەسرۆ کاوانی و هێزەکانی سەر بە ناوچەی شەقڵاوە.

لە ڕاپەڕێنە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری لە ئازادکردنی قەزای شەقڵاوە و کۆڕێ و پارێزگای هەولێر و پارێزگای کەرکووکی کردووە.

لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی پارێزگای کەرکووک، لە سەربازگەی خالید بەسەختی بریندار بووە و دواتر دەبابەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بەسەر جەستەکەیدا ڕۆشتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا بەگ فەقیانی

مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ مەلا عەزیز

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ، ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز لەدایک بووە، دەسگیراندار بووە، سێیەم کوڕى بنەماڵەکەى بووە، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر