بەدەل کەریم نادر ستونی

شەهید بەدەل کەریم نادر، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی ستونی لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨٣ شەهید بووە.


شەهید بەدەل کەریم نادر، ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. تا پولی چوارەمی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی ولاتی ئێران بووە و لە رۆژهەلاتی کوردستان لە ئۆردوگاى زێوە نێشتەێ بووە. خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى جەیل جبرائیل ستوونى سەر بە هێزى خەبات بۆتە پێشمەرگە. پلەى سەرپەلى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٨١ بۆتە ئەندامى شانە سەرەکى شەهید فارس سەر بە ڕێکخراوى ئاراس. ساڵى ١٩٨٢ لە دەڤەرى ئەلبەتان بەشدارى شەڕى کردووە.

ساڵى ١٩٨٣ لەکاتى بەرگرى کردن لە گڵکۆى بارزانى نەمر لەلایەن چەکدارانى حزبی دیموکرات شەهید کراوە و لە گوندى هەلەجى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر