باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان

باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان، ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕشی گوڵان ده‌كات، لە ساڵی ١٩٨٣ بە هۆی بۆمبارانی فرۆکەی ڕژێمی بەعس شەهید دەبێت.


ژیاننامە

باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان، لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی بێژاوەی سەربە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، خوێندنی قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خێزانی ناوی عایشە حەمەدەمینە و خاوەن کچێکە بەناوی بەهار، ساڵی١٩٨٣ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی سەر بە فەرەیدون جوانڕۆیی دەکات، لە دەستەی پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور ئەندام بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک گوندی ئیمامی زامنی سەربە ناحیەی سیروان، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی چاوەڕێی بەلەم دەکەن بۆ پەڕینەوە لە دەریاچەی سیروان، بەڵام لەوکاتەدا فرۆکەی ڕژێمی بەعس بۆمبارانیان دەکات و باهر عەبدولقادر بریندار دەبێت و دوای بە هۆی سەختی برینەکەی لە ڕێگەی بردنی بۆ وڵاتی ئێران شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر