باقی حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵا

باقی حەمەکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.


ژیاننامە

باقی حەمەکەریم حەمەشەریف عەبدوڵا، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی هێڵامپێی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کەسابەتی سەر سنوور بووە لە نێوان وڵاتی ئێران و عێراق، باقی حەمەکەریم کوڕێکی بەناوی حەمەعەلی باقی  ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە، ساڵی ١٩٨٠ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی گوندی دزڵی نیشتەجێ بووە، باقی حەمەکەریم حەمەشەریف خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ڕەعنا ئەحمەد بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی حەمەعەلی، فەرەیدون، عیسا، دانا، پاکیزە، ڕەزیە و فەوزیە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید باقی حەمەکەریم، ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە، ناوبراو پلەی بەرپرسی مەفرەزەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە و ئەرکیان پاسەوانی لق بووە. 

ساڵی ١٩٨٦ تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بەچڕی تۆپبارانی سەنگەر و بارەگای پێشمەرگەی کردووە لە گۆڵێی سەر بە قەزای پێنجوێن، چەند تۆپێک بەر بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و توپ بارانه‌ باقی حەمەکەریم شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر