سەرکردەکان

مستەفا بارزانی

مستەفا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا بارزانی، ناسراو به‌ مه‌لا مستەفا بارزانی، جه‌نه‌ڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ له گوندی بارزانی سەر بە (ویلایەتی مووسڵ) لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، ...

زانیاری زیاتر

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

دکتۆر نووری عوسمان مەحموود

نووری عوسمان مەحموود، ناسراو بە (دکتۆر نورى عوسمان شنگالى)، ساڵی 1967 لە شارى بەغدا لە لەدایکبووە. ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ بۆتە بەرپرسی بەشى پزیشکى مەکتەبى سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستان. ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردراوە.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

زاگرۆس فەتاح ئاغا

بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کوڕی شەهید فەتاح ئاغایە باوکی لە شەڕی حاجی ئومەران لە ١٩ى تشرینی دووەمی ١٩٨٠ شەهید بووە

زانیاری زیاتر