شۆڕشى ئەیلوول بەشى سێیەم

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، هاتنە سەر دەسەڵاتى حزبى بەعس دانووستانى ئاشتى لەگەڵ سەرکردایەتى شۆڕش، دوبارە تێکچوونەوەى پەیوەندییەکانى شۆڕش و حکومەت و دەستپێکدرنەوەى شەڕ و سەرکەوتنەکانى هێزى پێشمەرگەى شۆڕش ساڵى ١٩٦٣ بە پوختى باسیان لەبارەوە کراوە. لە گرینگترین باسەکانى ئەم بەشە: کۆنگرەى نەتەوەیی کۆیە ساڵى ١٩٦٣. دروستکردنى حەڕەس قەومى لەلایەن بەعسییەکان، شەڕ و داستانەکانى سەرى ئاکرێ، پیرس، بارزان و مەتین.