شۆڕشی دووەمی بارزان، بەشی یەکەم

لەم زنجیرە دیکۆمێنتاریەدا ڕووداوەکانی دوای گەڕانەوەی مستەفا بارزانی ساڵی ١٩٤٣ لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەی بارزان، هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت و دەستپێکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان بە پوختی باسیان لێوەکراوە.
لە گرینگترین بابەتەکانی ئەم بەشی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکانی شۆڕشەکانی بارزان:
ئامادەکارێ و گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە سلێمانییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر ناوچەی بارزان.
هەوڵەکانی مستەفا بارزانی بۆ رێکەوتن لەگەڵ حکومەت.
سەردانی مستەفا بارزانی بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و پەیوەندیکردن بە رێکخراوە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان.
ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ پەلاماردانی بارزان.
دەستپێکردنی شەڕ و گرتنی پۆلیسخانەکانی حکومەت.
ئابلۆقەی سەربازگەی مێرگەسۆر.
شەڕی بەناوبانگی مەزنێ.