به‌شی دووه‌می زنجیره‌ دیكۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان - شۆڕشی یەکەمی بارزان

نەبه‌ردییه‌كانی شۆڕشگێڕانی بارزان به‌رامبه‌ر هێزی دوو وڵاتی عێراق و ئینگلیز له‌ نێوان ساڵانی ١٩٣٠-١٩٣٢، بابه‌ته‌كانی مه‌یدانداری زێت و سه‌ركه‌وتنی هێزی شۆڕشگێڕی بارزان و خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری به‌ریتانی له‌ ناوچه‌ی شێروان و كۆچكردنی بارزانییه‌كان بۆ سه‌ر سنووری وڵاتی توركیا له‌ گرینگترین بابه‌ته‌كانی ئه‌م دیكۆمێنتارییه‌ن.