پەرتووکی یەکەمی لە بارەی ڕێوشوێنی سیخوڕییە، تیۆر و پراکتیکی هەواڵگری لە چینی دێریندا و لە پێشەکییەک و چەند تەوەرێک پێکدێت کە لەبارەی سیخوڕ، نهێنیگەری و دژەڕێکار، چالاکی نهێنی و جەنگی دەروونی، بیردۆزەکانی هەڵسەنگاندن و هەواڵگری، کەسایەتی، جێبەجێکردنی پرۆسەی هەواڵگری، نیشانەکانی دەوڵەتی شکستخواردوو، هەواڵگری سەربازی و مەیدانییە.
پەرتووکی دووەمی باس لە هەواڵگری، لە نهێنییەوە بۆ سیاسەت دەکات و پێشەکییەک و چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت باس لە چییەتیی هەواڵگری، پەرەسەندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پرۆسەی هەواڵگری کێ چی بۆ کێ دەکات؟، کۆکردنەوەی زانیاری و ڕێساکان، شیکردنەوه، دژەهەواڵگری، چالاکیی نهێنی، ڕۆڵی سیاسەتکار، چاودێری و بەرپرسیارەتی، بەرنامەی هەواڵگری، پرسی ئاکار له هەواڵگریدا، دەزگه هەواڵگرییه بیانییەكان دەکات.
پەرتووکی سێیەمی لە بارەی هونەری سیخوڕییە لە پێشەکییەک و چەند تەوەرێک پێکدێت کە باسی کێ سیخوڕی دەکات؟، چالاکییه دیارەکانی سیخوڕی، دەزگە ئەمنییەکانی ئەمریکا، موسكۆ شاری سیخوڕەكان، تێکدان، کەلوپەلی شاردنەوەی پەیام، شوێنی دیداری نهێنی، چەک، چۆن ببین به سیخوڕ، چارەنووسی سیخوڕ لەخۆ دەگرێت.