
دەقی نامەکە
الى/ ب م . م.ت . م.س .ك م ٨/١١ من القوات المتعاونه في جبهه سردا ٣١ كانت نتائج قصف مدفعيتنا لمعسكر سپيلكان في مساء 6/11 قتل سته جنود ونقل جثثهم سيارات عسكريه في اليوم التالي قصفت مدفعيتنا الثقيلة معسكر سپيلكان بالساعه 5:30 من صباح 8/11 وكررت القصف في ساعه 4:30 صباحا وقد كانت نتائج قصف الساعه الخامسه تهديم ربيئه على رؤوس جنود العدو وقد هرب من المعسكر حوالي 40 جندي على مراي جميع اهالي قرية چالاخ ولم يبقوا حتى في القريه المذكوره انما مدافعنا مسلطه على هذا المعسكر كالسيف الباتر واعداد مدفعتنا لا ترهبهم نيران العدو الطاغي فامام هذا المعسكر طريقتان والفناء اوالهزيمه في ليله 6-٧/11 حاولت عصابات من الجحوش الثوري على قريه سەرمورد الباسله ولكن قبل وصولهم القريه تصدت بهم دوريه من ب٥ قرداغ فرادتهم على اعقابهم وطاردتهم الى مقراتهم بعد ايقاع عده اصابات في صفوفهم حوالي الساعه 6 من مساء 7/11 انفجرت احدى الغامات تحت سيارة الجحوش قريبا من كوتل والنصر دائما لثورتنا
وەرگێڕان
بۆ/ ب.م/ م.ت/ م.س/ ک.م. ژمارە ڕێکەوت لە/ هێزە هاوکارەکان لە بەرەی سورداش ٣١ ٨/1١/١٩٦٩ ئەنجامی بۆردومانی تۆپهاوێژەکانمان بۆسەر سەربازگەی سپیلکان لە ئێوارەی ٦ی١١ بریتیبوو لە کوشتنی شەش سەرباز کە تەرمەکانیان لە ڕۆژی دواتر بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی گواسترانەوە. ڕۆژی دواتر، تۆپخانە قوڕسەکەمان بۆردومانی سپیلکانی کرد لە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەیانی ڕۆژی ٨/١١ و بۆردومانەکە لە کاتژمێر ٤:٣٠ی خولەکی بەیانی دووبارە بووەوە. لە ئەنجامی بۆردومانی کاتژمێر ٥ رەبایەیەک بەسەر سەری سەربازانی دوژمندا خاپور بوو، هەروەها نزیکەی ٢٠ سەرباز لە سەربازگەکە بە بەرچاوی خەڵکی گوندی چالاخ ڕایانکرد و تەنانەت لە گوندەکەش نەوەستان. تۆپهاوێژەکانمان وەک شمشێری بڕەر زاڵن بەسەر سەربازگەکەدا و تۆپهاوێژەکانمان ئاگری دوژمن نایانترسێنێت. دوو بژاردە لەبەردەم ئەم سەربازگەیەدان کە بریتین لە لەناوچوون یاخود شکست. لە شەوی ٦ لەسەر٧ی/١١، ژمارەیەک لە جاشەکانی دوژمن هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گوندی سەرمۆردی نەبەز، بەڵام پێش گەیشتنیان بە گوندەکە مەفرەزەیەکی ب٥ قەرەداغ ڕووبەڕوویان بووەوە و پاشەکشەی پێکردن و تا بارەگاکانیان ڕاویاننان دوای ئەوەی کە ژمارەیەک قوربانیان لە ڕیزەکانیاندا هەبوو. نزیکەی کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ٧/١١ یەکێک لە مینەکانمان لە کوتەل لەژێر ئۆتۆمبێلێکی جاشەکان تەقییەوە. هەمیشە سەرکەوتن بۆ شۆڕشەکەمانە.