بابەت: کۆمەڵەى جووتیاران دژى خراپەکارییە بەرانبەر جووتیاران
ڕێکەوت: ٢٠/٥/١٩٧١
نێرەر: سەرۆکایەتی کۆمەڵەی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک
وەرگر: م.س، م.ع، بارەگای بارزانی، لەشکری١، لق١ پ.د.ک، گشت لقەکانی حزب، لێژنەی ئاشتی، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: -
کۆمەڵەى جووتیاران دژى خراپەکارییە بەرانبەر جووتیاران

دەقی نامەکە

باسم الجماهير الفلاحين نستنكر بشده ما تقوم به فلول الرجعيه المنتفعين والمتصيدين في الماء العكر ضد الفلاحين والمواطنين مما ادى الى هجرة الفلاحي الى المنطقه وترك اراضهم ومزارعهم وجاؤ الى مناطق التابع لمحافظة دهوك مما يسبب المجاعه في المنطقه لاسيما قد ساء الجفاف جميع مناطق العراق في هذه السنه لان هذه التصرفات من جانب الرجعيه خرق صريح لاتفاقيه بيان اذار ونكرر

وەرگێڕان

بەناوی تەواوی جووتیاران؛ بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوانە دەکەین کە کەسانی سودمەند لە خراپەکاری و پیلانگێڕان لەدژی جوتیاران و هاووڵاتیان ئەنجامی دەدەن کە بووەتە هۆی کۆچکردنی جووتیارانی ناوچەکە و جێهێشتنی زەویوزار و کێڵگەکانیان و هاتوونەتە ناوچەکانی سەربە پارێزگای دهۆک کە بووەتە هۆکاری برسێتی لە ناوچەکە بەتایبەتیش کە لەم ساڵدا وشکە ساڵی تەواوی ناوچەکانی عێڕاقی گرتووەتەوە. ئەم کردەوانە لەلایەن کەسانی سودمەند لە خراپەکاری پێشێلکارییەکی بەرچاوی ڕێککەوتنی بەیاننامەی ئادارە و جەخت لەمە دەکەینەوە.