بابەت: کوژرانى شێخ حەنەش و دروستبوونى ئاڵۆزى
ڕێکەوت: ١٥/٤/١٩٦٨
نێرەر: شجرە
وەرگر: نافیز و موحسین، سکرتێرى بەڕێز سەرۆک وەزیران، لێژنەى وەزارى، سکرتێرى را.ج، فق٢، موتەسەڕیفى هەولێر
ژمارەی برووسک: ١٠٦
کوژرانى شێخ حەنەش و دروستبوونى ئاڵۆزى

دەقی نامەکە

برقيتكم بلا في 14/4. نأسف على وقوع الحوادث المذكوره في برقيتكم اعلاهـ ونشارككم في شجب واستنکار مثل هذه الحوادث الاجراميه التي لا يقوم بها الا اعداء هذا الوطن والشعب العراقي ولا يستهدفون من ورائها سوى خلق جو من التوتر والفوضى في الوقت الذي يعمل جميع المخلصين لاعادة الثقه المفقوده من جديد. اننا لم نطلع على حادث مقتل الشيخ حنش الا بعد ورود برقيتكم ونؤكد بأن هذه الاعمال مهما كان مصدرها فرديه وتتعارض كليا من رغبتنا الصادق في القضاء عليها. سنقوم بدورنا باجراء تحقيق فوري ونعمل على القاء القبض على الجناة لينالو اجزاءهم حسب رغبة جميع الاطراف ووفق مقتضيات المصلحه والعداله. وردتنا انباء بأن الجيش قام ظهر هذا اليوم بالهجوم على بعض القرى القريبه من اربيل واحتل بعض منها مستخدما في هجومه الدبابات والمدافع ونتيجه لذلك قد وقعت اصطدامات دمويه. ان هذا الاجراء سيزيد من حده التوتر وخطوره الوضع. نرجو بذل المساعي اللازمه لوقف هذا الاجراء ليتسنى لنا اتخاذ الاجراءات اللازمه ومعالجه الوقت. انبؤنا رجاء.

وەرگێڕان

بروسکەتان ژمارە (نیە) لە ڕێکەوتى ١٤/٤، بەداخەوە بۆ ڕوودانى ئەو ڕووداوانەى لە بروسکەتاندا ئاماژەیان پێکراوە و ئێمە بەشدارین لە سەرکۆنەکردنی ئەم جۆرە ڕووداوە تاوانکارییانە کە هیچ کەسێک ئەنجامیان نادات جگە لە دوژمنانى وڵات و گەلی عێراق و هیچ ئامانجێکیان نیە دروستکردنى کەشێکى ئاڵۆز و گرژ نەبێ، لە کاتێکدا هەموو دڵسۆزان کار بۆ گەڕاندنەوەى ئەو متمانەیە دەکەن کە لەدەستدراوە. ئێمە ئاگادارى ڕووداوى کوژرانى شێخ حەنەش نەبووین، تا گەیشتنى بروسکەتان و دڵنیاتان دەکەینەوە ئەم جۆرە کردەوانە، سەرچاوەکەیان هەرچییەک بێ، تاکەکەسین و پێچەوانەى تەواوى خواستى دڵسۆزانەمانن بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە کردەوانە. ئێمە ڕۆڵى خۆمان دەگێڕین لە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى بەپەلە و کار بۆ دەستبەسەرکردنى تاوانباران دەکەین بۆ گەیشتن بە سزاى خۆیان بە پێى خواستى هەموو لایەنەکان و بەرژەوەندییەکان و دادپەروەرى. زانیاریمان بەدەست گەیشتووە، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزەکانى سوپا هێرشیان کردووەتە سەر هەندێک گوندى نزیک هەولێر، بە پاڵپشتى تانک و تۆپخانە ژمارەیەک گوندیان داگیرکردووە و لە ئەنجامدا پێکدادانانى خوێناوى ڕوویداوە. ئەم هێرشانە دەبنە هۆى زیادبوونى گرژى و دۆخەکە مەترسیدارتر دەکات. تکایە هەوڵى پێویست بگیرێتەبەر بۆ وەستاندنى ئەم هێرشانە، تا ئێمە بتوانین ڕێکارى گونجاو بگرینەبەر و دۆخەکە چارەسەر بکەین. تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.