بابەت: کردنەوەى بارەگا بۆ دوو فەوجى عەسکەر لە دەوروبەرى هەڵەبجە
ڕێکەوت:
نێرەر: ھیز خبات
وەرگر: مقري بارزاني/ م.ع/ م.س
ژمارەی برووسک:

دەقی نامەکە
لیواي ٢٠ ھاتە جیگاي ل٢ لە سید صادق وە ل٢ رویشتە دەوري سلیماني تا ئیستا ئاگادار کراوین کە بدل کراون بەلام وا دەرئەکەویت نیەتیان تەقویەی منطقەکەیە چونکە ٢ فوجیان لە دەوري ھەلەبچە معسکریان کردوە مع العلم پیش ١١ی آزار تەنھا یەک سریە عسکري لي بووە. بو ئاگاداري.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
لیوای٢٠ ھاتە جێگای لیوای٢ لە سەیدسادق و لیوای٢ چووە دەوروبەری سلێمانی، هەتا ئێستا وا ئاگادارکراوینەتەوە کە شوێنگوڕکێ کراوە، بەڵام وادەردەکەوێت مەبەستیان بەهێزکردنی ناوچەکەیە، چونکە ٢ فەوجیان لە دەوروبەری ھەڵەبجە سەربازگەیان دامەزراندووە، لە کاتێکدا بەر لە ١١ی ئادار تەنیا یەک سریەی سەربازیی لێبووە. بۆ ئاگاداریتان.