
دەقی نامەکە
من/ نافذ ومحسن
الى/ لجنه الوزاريه في اربيل. الداخليه. رأج. فق٢. الاستخبارات العسكريه. متصرف اربيل. متصرف كركوك. متصرف السليمانيه والسكرتير السيد رئيس الجمهوريه. سكرتير رئيس الوزراء. شجره
برقيه متصرف السليمانيه 429 في 20/4. المعطوفه على برقيه أمن السليمانيه 2019 في ٢٠/٤ لا صحة ما جاء فيها حول تشكيل مفارز الاغتيالات للمنطقه الشماليه من قبل جماعتنا. لم تشكل في منطقه پشدر أية مفرزه أو لجنه لهذا الغرض. في حاله اضطرار أمن السليمانيه الى ذلك نرجو اعلامنا اسماء اعضاء اللجنه في تلك المنطقه على الاقل. توقعنا سلفا خلق جو متوتر في المنطقه السليمانيه بالذات في هذه الظروف لتدعيم التجمعات التخريبيه هناك من قبل بعض المسؤولين. اخبرنا اللجنه الوزاريه برانيا هذا حالة حضورها في اربيل. وعرضنا وجهنا نظرنا هذه على مقام السيد رئيس الجمهوريه ببرقياتنا 18/4
وەرگێڕان
لە/ نافیز و موحسین
بۆ/ لێژنەی وەزاری لە هەولێر/ ناوخۆ/ ر ا ج (سوپاسالار)، فق٢ (فیرقەی٢)، هەواڵگریی سەربازیی/ موتەسەڕیفی هەولێر/ موتەسەڕیفی کەرکوک/ موتەسەڕیفی سلێمانی/ سکرتێری بەڕێز سەرۆک کۆمار/ سکرتێری بەڕێز سەرۆکوەزیران/ شەجەرە
ژمارە ڕێکەوت
٣٢ ٢١/٤/١٩٦٩
بروسکەی موتەسەڕیفی سلێمانی ٤٢٩ لە ٢٠/٤ لەسەر بنەمای بروسکەی ئەمنی سلێمانی ٢٠١٩ لە ٢٠/٤. ناوەڕۆکی بروسکەکە لەبارەی پێکهێنانی مەفرەزە بۆ ناوچەی باکوور بە مەبەستی تیرۆرکردن لەلایەن جەماعەتەکەمانەوە هیچ ڕاستییەکى تێدا نییە. لە ناوچەی پشدەر هیچ مەفرەزەیەک یاخود لێژنەیەک بۆ ئەم مەبەستە پێکنەهێندراوە. لەکاتی سوربوونی ئەمنی سلێمانی لەسەر ئەم بابەتە، تکایە لە ناوی ئەندامانی لێژنەکە ئاگادارمان بکەنەوە بەلانی کەم لەم ناوچەیەدا. پێشتر پێشبینی دورستکردنی کەشێکی ئاڵۆزمان لە ناوچەی سلێمانی کردبوو، بە تایبەتی لەم بارودۆخەدا بۆ پاڵپشتیکردنی گروپە تێکدەرەکانی ئەو ناوچەیە لەلایەن هەندێک بەرپرسەوە. ئەم دۆخەمان بە لێژنەی وەزاری ڕاگەیاندووە لەکاتی ئامادەبوونیان لە هەولێر، و ئەم بۆچوونەی خۆمان بە بروسکەیەک لە ١٨/٤ بە بەڕێز سەرۆکی کۆمار ڕاگەیاندووە.