دەقی نامەکە
تم الأتفاق في الليله الماضيه على الصيغه النهائيه للبيان مع الوفد الحكوميه ومن المحتمل ان يذاع البيان في بغداد مساء هذا اليوم سافر وفدنا الى بغداد صباح هذا اليوم مع الوفد الحكوميه بهذه المناسبه التأريخيه الساره يرجى كتابة برقيات التأييد الى السيد الرئيس الجمهوريه ومجلس قيادة الثوره بعد صدور البيان مباشر على انه لا تخرج البرقيات من النطاق الاتي وتعميمهم ذلك على كافه المنظمات الحزب واللجان المحليه والجماهير بصوره عامه بانكم التأريخي دعم جديد للأخوه العربيه الكرديه ولوحت الشعب العراق الوطنيه ان شعبنا الكردي وحزبنا الديمقراطي الكردستاني في وقت الذي يؤيد فيه البيان نعاهدكم وشعبنا العراقي بأننا سوف نبذل الاقصى ما لدينا جهودا من أجل ضمان تطبيقه نصا وروحا مع السلطة الوطنيه وحزب البعث العربي الأشتراكي والقوه الخيره الاخرى في البلاد لكي يقف شعبنا صفا واحدا ضد مؤامرات الأستعمار والرجعيه على عراقنا العزيز
وەرگێڕان
شەوی ڕابردوو لەبارەی شێوازى کۆتایی بەیاننامەکە ڕێککەوتن لەگەڵ شاندی حکومەت کراوە و لەوانەیە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا بڵاوبکرێتەوە. لە بەیانی ئەمڕۆ شاندەکەمان لەگەڵ شاندی حکومەت چووەتە بەغدا، تکایە بەم بۆنە خۆشە و مێژووییە ڕاستەوخۆ لە دوای دەرچوونی بەیاننامەکە، بروسکەی پشتیوانی بۆ سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بنووسن، بەڵام بروسکەکە لەم چوارچێوەیەی خوارەوە دەرنەچێت و بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو رێکخراوە حزبیەکان و لێژنە ناوچەکان و هاوڵاتیان بگشتێنرێ: بەیاننامە مێژوویەکەتان بۆ برایەتی کورد و عەرەب و یەکڕیزیی گەل و نیشتیمانی عێراق پشتیوانیێکی نوێیە، لەوکاتەی گەلی کوردمان و پارتی دیموکراتی کوردستانمان بەیاننامەکە پەسەند دەکەن، ئێمە پەیمان بە ئێوە و گەلی عێراق دەدەین کە هەموو توانامان بخەینە گەڕ بۆ گەرەنتی جێبەجێکردنی دەق و ناوەڕۆکی بەیاننامەکە بەهاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتیمانی و حزبی بەعسی ئیشتراکی و هێزە خێرخوازەکانی دیکە لە وڵات، بۆ ئەوەی گەلەکەمان بە یەک ڕیز لە دژی پیلانی کۆلۆنیالیزمی دواکەوتوو لەسەر عێراقی خۆشەویستمان بوەستێت.