دەقی نامەکە
في الساعه الخامسه من قواتنا بالهجوم على الجحوش وطاردوهم حتى تلان واستولت مفارزنا على كميه من ارزاقهم قرب طريق سليمانيه دوكان القديم ١- وفي يوم ١٠/٢٦ جرت مصادمات بين قواتنا والجحوش قرب قريه جاسنه ودامت الهجمات والهجمات المقابله من الساعه السابعه صباحا حتى الساعه الثانيه عشره ٢- خسائر العدو تزيد عن ١٠ قتلى خسائرنا جريحين بسيطين ٣- منذ ١٠/٢٧ والمعارك مستمره بين قواتنا وقوات العدو في جبل سارتي المشرفه العدو لا نعلم سنوافيكم بها عند ورودها الينا ٤- في الساعه الرابعه من مساء ١٠/٢٨ نصبت احدى مفارزنا كمينا للجحوش بالقرب من قريه جاسنه وقد قتل ٥. جحوش وجرح عدد كبير منهم ولاذو الباقين بالفرار. والنصر لثوره شعبنا الخالده هذا والى الامام.
وەرگێڕان
لەکاتژمێر پێنج هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر جاشەکان و بەدوایانکەوتن تاکو تەلان و مەفرەزەکانمان لەنزیک ڕێگای کۆنی سلێمانی و دوکان، توانیان دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلی خۆراکی ئەواندا بگرن. لە ڕۆژی ١٠/٢٦ ژمارەیەک ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانمان و جاشەکان لەنزیک گوندی جاسنە ڕوویدا و هێرشەکان بەردەوامبوون و هێرشی پێچەوانە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاکو دوازدە بەردەوامی هەبوو. زیانەکانی دوژمن زیاتر لە ١٠ کوژراوە و زیانەکانمان دوو پێشمەرگە بە سوکی برینداربوون. لە ڕێکەوتى ١٠/٢٧وە شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و هێزی دوژمن لە چیای سارا کە بەسەر دوژمندا زاڵە، بەردەوامە. زیانەکانی دوژمن نەزانراون و لەکاتی بەردەستبوونی زانیاری لەم بارەیەوە بۆتانی ڕەوانە دەکەین. لەکاتژمێر چواری ئێوارەی ١٠/٢٨ یەکێک لە مەفرەزەکانمان بۆسەیەکى بۆ جاشەکان لەنزیک گوندی جاسنە داناوە و پێنج جاش کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوونە و ئەوانی دیکە هەڵاتوون. سەرکەوتن بۆ شۆڕشی گەلە زیندووەکەمانە. ئیتر بۆ پێشەوە.