
دەقی نامەکە
بو/ هـ.ق/ البارزاني/ م.ت/ کافة المقرات لە/ ب٥/ ە.ق مفتوح ٦/٧ ٢٠٠ لە روژي ٤/٧ لە سعات ٢ پاش نیوەرو مەفرزیەک لە لەقي سێ٣ مان بە ریگاري دوو سیارەي عسکري بون کە پر بون لە سەرباز لە بەیني کرکوک وە قەرەھنجیر لەسەر جادەي عام شەر دەستي پي کرد لە ئەنجامدا ھندیک لە سەربازانە کوژان و ھندیک بریندار بون وە لەو ئانەدا قافەلەکي عسکري لە کرکوکەوە گەیشتنە ایندادیان مەفرزەکە بەرینگاری ئەوانیش بون شەر تا وەکو سعات (٥) پاش نیوەرو بەردەوام بوە. زیانی دوژمن تەقدیران ئەکریت بە (١٥) کوژراو وە (١٠) بریندارن بووە سیارە عسکري زیل سوتاند مەفرزەکەمان بە بي زیان گەرایەوە بو جي گاي خوي.
دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ
بۆ/ هـ . ق/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان لە/ ب٥/ هـ.ق مفتوح ژ/٢٠٠ لە/٦/٧/١٩٦٩ لە ڕۆژی ٤/٧ لە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ مەفرەزەیەک لە لقی سێ لە نێوان کەرکوک و قەرەهەنجیر ڕووبەڕووی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی بوونەوە کە پڕ بوون لە سەرباز و لەسەر جادەی گشتی شەڕ دەستی پێکرد و لە ئەنجامدا ھەندێک لەو سەربازانە کوژان و ھەندێکیتر بریندار بوون. لەم کاتەدا کاروانێکی سەربازی لە کەرکوکەوە بەهانایانەوە هاتن و مەفرزەکە بەرەنگاری ئەوانیش بوونەوە و شەڕ تاوەکو کاتژمێر ٥ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام بوو. زیانەکانی دوژمن مەزەندە دەکرێت بە ١٥ کوژراو و ١٠ بریندار و هەروەها ئۆتۆمۆبێلێکی سەربازیی(زیل) سوتێنرا. مەفرەزەکەمان بە بێ زیان گەڕایەوە بۆ جێگای خۆی.