بابەت: پێکهێنانى لێژنەیەک لەبارەى چەککردنى لیواى٢٢
ڕێکەوت: ١/٣/١٩٧٠
نێرەر: م.ت. عەسکەرى
وەرگر: بەتالیۆنی ٦ی بێتواتە/ لقی٢ی پ.د.ک/ م.س/ بارزانی
ژمارەی برووسک: ٤٢
پێکهێنانى لێژنەیەک لەبارەى چەککردنى لیواى٢٢

دەقی نامەکە

بروسکەتان ٤٠ لە ٢٥/٢ بریارماندا لجنەیەک پیک بیت لە حاکمي ب٦ بیتواتە و نوینەریک لە لقی٢ پ.د.ک وە یەکیک لە ب٦ بیتواتە بو تحقیق لە روت کردني سەربازي فق٢ل٢٢ لە شاخي ھەریر. تکایە بەپەلە بکولنەوە وە ئاگادارمان بکەن. وەلام بەپەلە.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بروسکەتان ژمارە ٤٠ لە ٢٥/٢ بڕیارماندا لێژنەیەک پێکبێت لە حاکمی بەتالیۆنی ٦ى بێتواتە و نوێنەرێک لە لقی٢ی پ.د.ک و کەسێک لە بەتالیۆنی ٦ی بێتواتە بۆ لێکۆڵینەوە لە چەککردنى فق٢ل٢٢ لە چیای ھەریر. تکایە بەپەلە لێکۆڵینەوە بکەن و لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە. بەپەلە وەڵامبدەنەوە.