بابەت: پێشمەرگە ڕێگرى لە دزینى مەڕوماڵاتى هاووڵاتیان دەکا
ڕێکەوت: ١٤/٣/١٩٦٧
نێرەر: سهم
وەرگر: لێژنەی باڵا
ژمارەی برووسک: ١٤٤
پێشمەرگە ڕێگرى لە دزینى مەڕوماڵاتى هاووڵاتیان دەکا

دەقی نامەکە

اخبرتنا قواتنا في منطقه ب1 سفين بان جماعه من اللصوص سرقوا (115) رأس غنم في يوم 13/3 وكانت جماعه من قواتنا قد صادقت اللصوص فهربوا وتركو الانغام. نعتقد بان الانغام مسروقه. فيرجى اذا راجعكم احد بهذا الصدد ارساله الى تلك المنطقه لتسليم اغنامه. انبؤنا

وەرگێڕان

هێزەکانمان پێیان ڕاگەیاندین، لە ناوچەى بەتالیۆنى یەکى سەفین چەند دز ١١٥ سەر مەڕیان لە ڕۆژى ١٣/٣ دزیوە و دەستەیەک لە هێزەکانمان ڕووبەڕووى دزەکان بوونەتەوە و دزەکان هەڵاتوون و مەڕەکانیان بەجێهشتووە. پێمان وایە مەڕەکان دزراون. تکایە ئەگەر کەسێک بۆ ئەم بابەتە سەردانی ئێوەی کرد، بینێرنە ئێرە، بۆ وەرگرتنەوەی مەڕەکان. ئاگادارمان بکەنەوە.