بابەت: پێشمەرگە ئەوانە تەمبێ دەکا کە هاوڵاتییان ئازار دەدەن
ڕێکەوت: ٢٣/٢/١٩٧٠
نێرەر: بەتالیۆنی١ی هێزی دەشتی هەولێر
وەرگر: هێزی دەشتی هەولێر/ مەکتەبى تەنفیزى/ بارزانی/ لقی٢ی پ.د.ک
ژمارەی برووسک: -

دەقی نامەکە
ماوەیەکە دەستەکي تەخریبي لە گوندي عەوینە پەیدا بوە تەقە لە دانیشتوان ئەکەن و چند خانویک سوتاندوە، دوو جار قوتابخانەي سوتاندوە کە مصلەحەتي گشتي بۆیە ناچاریاني بچین سنوریک دابنین و چند کەسیک کە تاوانبار کراون گرتومانن. تکایە مسئوولین میري کە استفساریان لي کردن بەم شێوەیە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
ماوەیەکە دەستێکی ڕەش لە گوندی عەوێنە پەیدا بووە کە تەقە لە دانیشتوان دەکەن و چەند خانوویەکیان سووتاندووە و دووجار قوتابخانەیان سووتاندوە کە موڵکی گشتییە، بۆیە ناچارین بچین و سنوورێکیان بۆ دابنێین. چەند کەسێکمان دەستگیرکردووە. تکایە، ئەگەر بەرپرسانی حکومەت داوای ڕوونکردنەوەیان کرد، پێیان ڕابگەیەنن کە بابەتەکە بەم جۆرەیە.