بابەت: پێشمەرگە ناهێڵێت دوژمن خاکى کوردستان تەعریب بکا
ساڵ: 0
نێرەر: ب .١ شوان
وەرگر:
پێشمەرگە ناهێڵێت دوژمن خاکى کوردستان تەعریب بکا

دەقی نامەکە

من/ ب١ شوان. ع٨٨، ٢٣/٣.
بعدما اقدمت السلطة الفاشيه على تعريب منطقتنا وكرروا على تهديدات العقيلي قامت قواتنا البطلة ليلة 18/19-3 بهجوم كاسح على الجاش العرب في القرى التالية في منطقة سالەیي. بي باني. پيربان. سەرتك. سقزلي. وبعد معركە دامت ٣ ساعات اشترك فيها لق٤ احتلت قواتنا اهدافها وترك العدو (٥٠) جثه بما فيهم رئيسهم واستولینا على 19 بندقيه واحرقت تجهيزاتهم الاخرى داخل الربایا ١مسدس وفي موقع اخر ترك العدو 35 جثه و١٠ جرحى. خسائرنا شهيدين وهما البطلين محمد علي سالەیي وعلي عبدالرحمن وجريحين بسيطين. وتم تطهير القرى التالية. سەرتک -پیرەباني بچوک- سقزلي- ولي پاشا- دومشلي. قاد الهجوم امر بتاليون الملازم صبحي بالتعاون مع لجنة محلية شوان وشيخ بزيني.

وەرگێڕان

لەدواى ئەوەى دەسەڵاتى فاشی خەریکى تەعریبکردنى ناوچەکەمانە و هەڕەشەکانى عوقەیلى دووبارەبوونەتەوە، لە شەوى ١٨ لەسەر١٩/٣ هێزە قارەمانەکانمان هێرشێکى توندیان بۆ سەر جاشە عەرەبەکان لە ناوچەى ساڵەیى لەم گوندانە ئەنجامدا: بێ بانى، پیرەبان، سەرتەک، سقزلى. لە دواى شەڕ و پێکدادان بۆ ماوەى سێ کاتژمێر بە بەشدارى لقى٤، هێزەکانمان ئامانجەکانیان کۆنترۆڵکرد و دوژمن (٥٠) تەرمی بەجێهێشت لە نێوانیاندا تەرمى سەرۆکەکەیان و دەستمان بەسەر ١٩ تفەنگ و ١ دەمانچەدا گرت و کەرەستەکانى ترى دوژمن لەناو ڕەبایەکە سوتێنران. لە ناوچەیەکى دیکەدا دوژمن (٣٥) تەرم و ١٠ بریندارى بە جێهێشت. زیانەکانمان ٢ شەهید بوو کە هەردوو قارەمان محەمەد عەلى ساڵەیى و عەلى عەبدولڕەحمان لەگەڵ ٢ کەس کە بە سوکى بریندار بوون. ئەم گوندانەى خوارەوە پاککراونەتەوە: سەرتەک، پیرەبانى گەورە، پیرەبانى بچوک، سقزلى، وەلى پاشا و دویشلى. هێرشەکە بەسەرپەرشتى فەرماندەى بەتالیۆن ملازم سوبحی ئەنجامدراوە بە هاوکارى لێژنەکانى خۆجێیی شوان و شێخ بزینى.